Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:46

له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان.. ده‌وامی فه‌رمانگه‌ دادنووسییه‌كان درێژكرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان، بڕیاردرا ده‌وامی فه‌رمانگه‌ دادنووسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درێژ بكرێته‌وه‌.

دادنووسی یه‌كه‌می هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ هاووڵاتییان بڵاوی كرده‌وه‌: بە بڕیاری وەزیری داد و لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتییان، فەرمانگە دادنووسییەکانی هەرێمی کوردستان تەنیا ڕۆژی چوارشەم و پێنجشەمی ئەم هەفتەیە مامەڵە ڕایی دەکەن .

بڵاویشی كرده‌وه‌: دوای ئه‌م واده‌یه‌، بە مەبەستی جەردکردن و پشووی سەری ساڵی نوێوه‌، تا ڕێکەوتی 2/1/2023 هیچ مامەڵەیەک ناڕوێنرێت.

پێشتر بڕیاردرابوو كه‌ له‌مڕۆ سێشه‌مه‌وه‌ له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ دادنووسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ جه‌ركردنی مامه‌ڵه‌كان پشوو بێت تا رۆژی 2ی مانگی داهاتوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.