Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:49

 باڵەخانەی ئاوی دەوروبەری دهۆك كرایەوە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە 2023/12/19، بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك، لە ڕێوڕەسمێكدا لە شاری دهۆك باڵەخانەی نوێی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری دهۆك كرایەوە.
گوژمەی باڵەخانەكە ملیارێك و زیاتر لە 400 ملیۆن دینارە و بە هاوبەشی لەنێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ڕێكخراوی GIZی ئەڵمانی دابین كراوە.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری پارێزگاری دهۆك و ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ و نزار تەمەر، بەڕێوەبەری گشتیی پلان و بەدواداچوون، تەواوی بەشەكانی باڵەخانەكەی بەسەركردەوە و بەدواداچوونی بۆ چۆنیەتی كاروباری بەڕێوەبەرایەتییەكە كرد.
دواتر هەر لە باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری دهۆك، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری دهۆك، لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاو و ژمارەیەك لە بەرپرسانی فەرمانگە خزمەتگوزارییەكانی دهۆك بەدواداچوونیان بۆ پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی وەك ئاو و ئاوەڕۆ و شەقام و چەند سێكتەرێكی دیكە لە دهۆك كرد.
ساسان عەونی، ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری لەپێناو جێبەجێكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی شاری دهۆك و دەوروبەری دەربڕی و جەختی لەسەر خزمەتكردنی زیاتری دانیشتووانی پارێزگەی دهۆك كردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.