ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە: فوئاد حسێن، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا.
سەحاف ئاماژەی بەوەشكرد، وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاكان فیدان، وەزیری دەرەوەی توركیا كۆدەبێتەوە.
گوتیشی: لەكۆبوونەوەكەدا ڕێگاكانی پەرەپێدان و پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە تاوتوێی دەكرێت، هەروەها ئاسۆی هاوكاریی نێوان هەردوو وڵات بەتایبەت بەهێزكردنی هاوكاری ئەمنی و هەواڵگری دەخرێتە بەر باس.
وەزیری دەرەوەی عێراق بە سەرۆكایەتی شاندێكی باڵا گەیشتە ئەنقەرە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.