ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا پێكهێنانی هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشەكانی حوسییەكان لە دەریای سوور لەژێر ناوی "دەستپێشخەریی ئاسایشی فرەنەتەوەیی" ڕاگەیاند، هاوپەیمانییەكەش دە وڵات لەخۆدەگرێت، لەنێویاندا وڵاتێكی عەرەبی تێدایە.
ئۆستین كە لە سەردانێكدا بۆ بەحرەین كە میوانداری كەشتیگەلی ئەمریكی دەكات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕایگەیاند، وڵاتانی بەشداربوو بریتین لە بەریتانیا، بەحرەین، كەنەدا، فەرەنسا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، نەرویج، سیشێل و ئیسپانیا.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەوریەی هاوبەش لە باشووری دەریای سوور و كەنداوی عەدەن ئەنجام دەدەن.
حوسییەكان بە هێرشكردنە سەر كەشتییەكانی دەریای سوور و ئاراستەكردنی مووشەكیان بەرەو ئیسرائیل، كە زیاتر لە هەزار و 500 كیلۆمەتر لە بنكەی دەسەڵاتی خۆیان لە سەنعای پایتەختی یەمەن دوورن، چوونە ناو ململانێی نێوان ئیسرائیل و حەماس.
واشنتۆن هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی بەبەشداری 10 وڵات لە دژی حوسییەكان پێكدەهێنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.