كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكان لە عێراق ڕایگەیاند كە ڕیژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، گەیشتووەتە لەسەدا 41.
جومانە غەللای ،گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕاگەیاند: تا ئێستا ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان لە دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان كە دوێنێ دووشەممە بەڕێوەچوو ،بەدەستی و ئەلیكترۆنی لە 335 ھەزار وێستگەی دەنگدان، ئەنجامدراون.
گوتیشی: ئەنجامەكانی ژماردن و جیاكردنەوەی دەنگەكان، بەدەستی و ئەلیكترۆنی، ھاوچەشن بوون.
باسی لەوەیش كرد كە ڕیژەی بەشداریكردن لە دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان، گەیشتووەتە لەسەدا 41.
جومانە غەللای ڕاشیگەیاند كە كاتژمێر 5ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانییدا، ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان ڕادەگەیەنن.
دوێنێ دووشەممە، دەنگدانی گشتی بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق لە كاتژمێر 7ی بەیانییەوە دەستی پێكرد و لە كاتژمێر 6ی ئێوارە كۆتایی پێهات و دەستبەجێ دەست بە جیاكردنەوەی دەنگەكان كرا.
لە هەڵبژاردنەكەدا پێنج ھەزار و 904 كاندید ڕكابەری بۆ بەدەستھێنانی 285 كورسی ئەنجوومەنی پارێزگاكان دەكەن.
ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكان رادەگەیێندرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.