وەزارەتی بەرگری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، فڕۆكەیەك لەكاتی ئەركدا لە دووزخورماتوو، بەهۆی كەموكوڕییەكی تەكنیكیەوە، كەوتە خوارەوەو ئەفسەرێك گیانی لەدەست دا و ئەفسەرێكی دیكەش برینداربووە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لە كاتی جێبەجێكردنی ئەركی پاڵپشتیكردن لە پلانی ئەمنی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، فڕۆكەكە دوای هەڵفرینی لە فڕۆكەخانەی حلێوە كەوتۆتە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕووداوەكە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی عەقیدی فڕۆكەوان مەروان جەلال، فەرماندەی فڕۆكەكەو و برینداربوونی كاپتنی فڕۆكەوانەكە عەلا سەلمان.
وەزارەتی بەرگری عێراق كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرێكی لەدووزخورماتوو راگەیاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.