Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:37

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: رێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له‌ ده‌نگدان 38% بووه‌

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مشه‌و دووشه‌م ڕایگه‌یاند، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی هاووڵاتییان له‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق به‌بێ هه‌ڵبژاردنی تایبه‌ت، 38% بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ كۆمیسیۆنی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌ركه‌وتنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراقی ڕاگه‌یاندبوو.

كۆمیسیۆن ڕایگه‌یاندبوو: پڕۆسەی دەنگدان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات و سه‌رجه‌م ئامێر و کەرەستەکانی ده‌نگدان بە تەواوه‌تی كاریان كردووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی گشتی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق له‌ ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و 15 پارێزگه‌‌‌ی عێراق له‌ كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانییه‌وه‌ ده‌ستی پێ كرد و‌ كاتژمێر 6 پڕۆسه‌كه‌ كۆتایی هات.

كۆمیسیۆن پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ئه‌نجامی به‌رایی سندووقه‌كانی ده‌نگدان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.