Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:58

كه‌ركووك.. ڕێژه‌ی ده‌نگدان له‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن 65% بووه‌

کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) ڕێژه‌ی ده‌نگدان له‌ چه‌ند بنكه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن له‌ پارێزگه‌ی كه‌ركووك بۆ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق 65% بووه‌.

ئه‌نجامی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ هه‌ندێ له‌ بنكه‌كانی ده‌نگدان له‌ كه‌ركووك به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌:-

بنكه‌ی ده‌نگدانی شۆراو كه‌ 1475 ده‌نگی هه‌بووه‌، 960 كه‌س ده‌نگی داوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ رێژه‌ی 65%ی ده‌نگده‌ران.

بنكه‌ی ده‌نگدانی ژینۆ له‌ ره‌حیماوه‌ كه‌ 3165 ده‌نگی هه‌بووه‌، 1880 كه‌س ده‌نگی داوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 59%ی ده‌نگدان.

بنكه‌ی ده‌نگدانی 11ی ئادار‌ كه‌ 3351 ده‌نگی هه‌بووه‌، 1910 كه‌س ده‌نگی داوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 60%ی ده‌نگدان.

بنكه‌ی ده‌نگدانی مه‌هاباد كه‌ 2352 ده‌نگی هه‌بووه‌، 1112 كه‌س ده‌نگی داوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 47%ی ده‌نگدان.

بنكه‌ی ده‌نگدانی په‌لكانه‌ كه‌ 1975 ده‌نگی هه‌بووه‌، 981 كه‌س ده‌نگی داوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 50%ی ده‌نگدان.

بنكه‌ی ده‌نگدانی قه‌ره‌هه‌نجیر‌ كه‌ 3293 ده‌نگی هه‌بووه‌، 1977 كه‌س ده‌نگی داوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 60%ی ده‌نگدان.

بنكه‌ی ده‌نگدانی شاره‌دیی سه‌رگه‌ڕان‌ كه‌ 4191 ده‌نگی هه‌بووه‌، 1718 كه‌س ده‌نگی داوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ ڕێژه‌ی 41%ی ده‌نگدان.

لە بنکەی ده‌نگدانی سەرچنار لە شۆرجە كۆی گشتی 1763 كه‌س دەنگی داوه‌.

له‌ كۆتاییشدا لە بنکەی میعراج لە ئەسرا و مەفقودین لە کۆی 3 هەزار دەنگ، 1683 دەنگ دراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.