پارێزگه‌ی هه‌ولێر بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی سواڵكردن له شاره‌كه، بڕیاری دا بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر كه‌سێك له ترافیك و بازاڕ و به‌رده‌م مزگه‌وت و شوێنه گشتییه‌كان سواڵ بكات ده‌ستگیر بكرێت و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شی كه له پشتیانه‌وه‌ن ئه‌وانیش ده‌ستگیر بكات.
ئەمڕۆ دووشەم به سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو له دیوانی پارێزگهى هەولێر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان و تایبه‌ت ئەنجامدرا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ لەبارەى دیاردەى سواڵکردن لە ترافیک و نێو بازاڕ و بەردەم مزگەوتەکان و شوێنە گشتییەکان كرا، تێیدا جەخت لە ڕێگەگرتن لەو دیاردە ناشیرین و دزێوى ناو کۆمەڵگە کرایەوە کە کەسانێک خویان پێوە گرتووە.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر قایمقام و لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد بە پێى یاسا و ڕێسا بەرکارەکان بۆ نەهێلانى دیاردەى سواڵکردن بە هاوکارى هێزەکانى ناوخۆ بەردەوام بن لە دەستگیرکردنى هەموو ئەو کەسانەى سواڵ دەکەن و ئەوانەشى لە پشتى ئەوانەوەن.
پارێزگارى هەولێر هەروەها لەبارەى رێوشوێنە ئەمنییەکان و ڕێگەگرتن لە ئەنجامدانى زێدەڕۆیی و سەرپێچییەکان، جەختى لەلایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە لە هەفتەى داهاتوودا دواى ئەوەى پشووى سەرى ساڵ دەست پێ دەکات، نابێت ڕێگە بدرێ و بهێڵدرێت هیچ کەس و لایەنێک بە قۆستنەوەى ئەو ڕۆژانە و دەرفەت وەرگرتن لە ڕۆژانى پشوودا لە سەر موڵکى گشتیى زێدەڕۆیی و سەرپێچى ئەنجام بده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هەر کەس و لایەنێک ئەو کارە بکات بە توندترین شێوە سزا بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.