Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 21:43

كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان: له‌ كاتژمێر 6 سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی ده‌نگدان له‌ كاركردن ده‌وه‌ستن

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، له‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی ده‌نگدان له‌ ته‌واوی پارێزگه‌كان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ كاركردن ده‌كه‌ون و دواتریش ڕاسته‌وخۆ داتاكان ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمیسیۆن ده‌كرێن.

له‌ كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌رگه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق له‌ 15 پاریزگه و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كرانه‌وه‌‌ و هاووڵاتییان چوون به‌ره‌و سندووقه‌كان بۆ ده‌نگدان.

جومانه‌ غه‌لای گوته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند:‌ له‌ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ كۆتایی به‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دێت و سه‌رجه‌م ئامێره‌كانی ده‌نگدان له‌ بنكه‌كان به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی له‌ كار ده‌كه‌ون.

ڕاشیگه‌یاند: دوای راوه‌ستانی ئامێره‌كانی ده‌نگدان، ڕاسته‌وخۆ داتاكان ره‌وانه‌ی نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی كۆمیسیۆن ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست ئه‌نجام بدرێت.

جومانه‌ غه‌لای جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئامێره‌كانی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ پارێزگه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی باش و بێ كێشه‌ كاریان كردووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.