كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌ئیكد ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه ماوه‌ی كه‌متر له 2 كاتژمێر بۆ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق ماوه و ماوه‌كه‌ش درێژ ناكرێته‌وه.
له كاتژمێر 7ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه ده‌رگه‌ی بنكه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق له 15 پاریزگه و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم كراونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و كاته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان دایناوه، له كاتژمێر 6ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆتایی به پڕۆسه‌ی ده‌نگدان دێت.
كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان جه‌ختی كرده‌وه كه له كاتژمێر 6ی ئێواره ده‌نگدان كۆتایی دێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ماوه‌كه‌ی درێژ ناكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.