پسپۆڕێكی كه‌شوهه‌وا واده‌ی هاتنی سه‌رمای وشك و به‌فربارینی زۆری له هه‌رێمی كوردستان دیاری كرد و ڕایگه‌یاند كه هه‌موو ئه‌مانه له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ڕوو ده‌ده‌ن.
ئاراس جه‌بار پسپۆڕی كه‌شوهه‌وا ڕایگه‌یاند: لە رۆژی 22ی ئه‌م مانگەوە بەرزبوونەوەی پەستان لە بەرزی 10 ملیبار بەسەر رۆژھەڵاتی ناوەراست و ئەوروپا ڕوو دەدات.
ڕاشیگه‌یاند: له‌ئه‌نجامدا نزمەپاڵەپەستۆیەک لە باکوری رۆژئاوای ئەوروپاوە بەرەو رۆژھەڵاتی ئەوروپا هه‌ڵده‌كات و پاشان لە 27ی مانگەوە بەرەو تورکیا و ھەرێمی کوردستان جولە ده‌کات و پێشبینی ده‌كرێت تا رۆژی 30 مانگ بخایه‌نێت .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌گه‌ری بارانێكی زۆر و بارینی به‌فرێكی زۆر ده‌كرێت به‌تایبه‌ت له ناوچه شاخاوییه‌كاندا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه پله‌كانی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی پێوانه‌یی نزم ده‌بنه‌وه و سه‌رمای وشك له ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.