له ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان، خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان،دوای چوار رۆژ له به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كان له‌شه‌ش گه‌ڕدا، كۆتایی به یارییه‌كانی خوله‌كه له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان هات.
خوله‌كه له پارێزگای دهۆك و به به‌شداری هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی سلێمانی، په‌یام، سۆلاڤ، برایه‌تی، ئاشتی، ئه‌كاد عه‌نكاوه، ده‌ربه‌ندیخان به‌رێوه‌چوو.
دوای چه‌ندین رۆژ له ركابه‌رییه‌كانی نێو خوله‌كه‌دا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستدا، له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه بوو:
له‌سه‌ر ئاستی كوڕان:
سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌م
ئاشتی پله‌ی دووه‌م
ئه‌كاد عه‌نكاوه پله‌ی سێیه‌م.
له‌سه‌ر ئاستی كچان ئه‌نجام به‌م شێوه‌یه بوو:
په‌یام پله‌ی یه‌كه‌م
ئه‌كاد عه‌نكاوه پله‌ی دووه‌م
دهۆك پله‌ی سێیه‌م.
له كۆتاییدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك و جێگر و به‌رپرسان له یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی سه‌رمێزی كوردستان خه‌ڵات و جام به‌سه‌ر پاڵه‌وانانی خول بۆ ساڵی 2023 له‌سه‌ر ئاست دابه‌شكرا.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك دامه‌زراوه‌ی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان كاروچالاكییه‌كانی به پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.