پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی هات و سندووقەکان لە لایەن کارمەندانی کۆمیسیۆنەوە داخران.
پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کۆتایی هات و کاتژمێر 6ی ئێواره، سندووقەکان لە لایەن کارمەندانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق داخران.
كاتژمێر 7ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت (هێزە ئەمنییەکان و ئاوارەکان) بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان كه لە 15 پارێزگای عێراق بە پارێزگای کەرکووکیشەوە دەستی پێ‌کردبوو، کاتژمێر شەشی ئێوارە کۆتاییهات و سندوقەکانی دەنگدان داخران.
لە پڕۆسەی دەنگدانەکەدا 20 هه‌زار و 515 كه‌س له سنووری پارێزگای هه‌ولێر مافی ده‌نگدانی هەبوو له‌و ژماره‌یه‌ش 15 هه‌زار و 492 كه‌س له هێزه ئه‌منییه‌كان و پێنج هه‌زار و 23 كه‌سیش ئاواره‌كانن، بوون.
پڕۆسه‌كه له سنووری پارێزگای هەولێر لە49 وێستگه (19 بنكه) بەڕێوەچوو.
بڕیارە ڕۆژی 18ی کانوونی یەکەم، پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە 15 پارێزگای عێراق جگە لە هەرێمی کوردستان-عێراق بەڕێوەبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.