ئه‌ندامێكی لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، گۆشتی به‌ستووی هاورده‌كراو ئه‌وانه‌ی له بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێن پشكنینیان بۆ ده‌كرێت و پاش دڵنیابوونه‌وه له ته‌ندروستییان، ئینجا رێگه به فرۆشتنیان ده‌درێت.
د. ژیار به‌هائه‌دین نوێنه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند: ئه‌و گۆشته‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسی لێوه ده‌كرێت، گۆشتێكی به‌ستووه و له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هاورده كراوه، له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه پشكنینی بۆ كراوه و له پشكنییه‌كان ده‌رچووه، وه‌ك گۆشتێكی هاورده‌كراوی به‌ستوو ته‌ندروسته و شیاوی به‌كارهێنانه.
سه‌باره‌ت به جیاوازی له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆشته به‌ستووانه‌ی دیكه كه هاورده ده‌كرێن و له بازاڕه‌كان ده‌فرۆشرێن، گوتی: تاكه گۆشتی به‌ستوو نییه كه هاورده‌ی هه‌رێم كرابێت، به‌ڵكو پێشتریش گۆشتی به‌ستووی دیكه هاورده كراوه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڤێتێرنه‌ری سلێمانییه‌وه پشكنینیان بۆ كراوه، پاش دڵنیابوونه‌وه له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه، ئینجا رێگه به فرۆشتنیان دراوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌رده‌وام لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی سه‌ردانی فرۆشگه‌كانی گۆشتی به‌ستوو ده‌كه‌ن، هه‌ر كاتێك كه‌موكوڕتی له شوێنه‌كه و گۆشته‌كه هه‌بێت ئه‌وا خاوه‌نه‌كه‌ی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند رۆژی ڕابردوودا له‌لایه‌ن چه‌ند گۆشتفرۆشێكهوه له شاری سلێمانی ریكلام بۆ گۆشتێكی به‌ستووی ئاژه‌ڵ كرابوو كه نرخه‌كه‌ی هه‌رزانه و كیلۆی نزیكه‌ی 10 هه‌زار دیناره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.