Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:27

كه‌شناسی: به‌هۆی ته‌مومژ مه‌ودای بینین له‌ هه‌ندێ شوێن بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند كه‌ ئێستا له‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ته‌م دروست بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ مه‌ودای بنین بۆ نزمترین ئاست دابه‌زیوه‌.

كه‌شناسی ئه‌مشه‌و هه‌ینی ڕایگه‌یاند: لە هەندێک ناوچەکانى هەرێمى کوردستان تەم دروست بووە و ئه‌م ته‌مه‌ش تا درەنگانى شەو بەردەوامی دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌م ته‌مه‌وه‌ مەوداى بینین لە هەندێ ناوچەدا کەمتر بۆتەوە بۆ 200 مه‌تر.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی، پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئاسمانی هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ پله‌كانی گه‌رما به‌راود به‌ تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م، 1 بۆ 2 پله‌ به‌رز ده‌بنه‌وه‌.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.