Erbil 9°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 08:35

پرسەنامەیەک لە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌ینی پرسه‌نامه‌یه‌كی به‌هۆی كۆچی دوایی زانا و كه‌سایه‌تی ئایینی ناسراوی كوردستان مه‌لا عه‌بدوڵا قه‌ڵاتی بڵاو كرده‌وه‌.

مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ پرسه‌نامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بۆ کۆچی دوایی زانا و کەسایەتیی ئایینی ناسراوی کوردستان مامۆستا مەلا عەبدوڵا قەڵاتی، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزی مامۆستای خوالێخۆشبوو و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم و هاوخەمیانم".

مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند "خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت".

مه‌لا عه‌بدوڵا قه‌ڵاتی زانای ناوداری كورد و كه‌سایه‌تی دیاری ئایینی و كۆمه‌ڵایه‌تی سۆران و هه‌ولێر، كه‌‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان و ماوه‌ی زیاتر له‌ 15 ساڵ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا بووه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ ته‌مه‌نی 102 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.