وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لە ڕێگەی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینەوە، هەلی دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست رادەگەیەنێت بۆ (بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین - بەڕێوەبەرایەتی سەرچاوەکانی ئاوی راپەڕین - بەڕێوەبەرایەتی ڤێتەرنەری راپەڕین - بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی راپەڕین).
هاووڵاتییان به پركردنهوهی زانیارییهكانی فۆڕم به ڕاستی و دروستی هەلی دامهزاراندنیان بهشێوهی گرێبهست له بەڕێوەبەرایەتییهكان كه لە سەرەوە ناویان هاتووە بهدهست دێنن، به پێچهوانهوه به تۆماركردنی زانیارییهكان به ههڵه یان به كهم و كورتی هەلی دامهزراندن له دهست دهدهن و فۆرمهكهت پوچهڵ دهكرێتهوه.
ئیدارهی سهربهخۆی ڕاپهڕین چهند تێبینییهك لهسهر دامهزراندنهكه بڵاو دهكاتهوه كه بریتین له:
1. ئەم فۆڕمە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە کە پسپۆڕی و ئاستی بڕوانامەکانیان لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
2. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە دانیشتووى سنووری ئیدارەى سەربەخۆی ڕاپهرین بێت (قەزاى ڕانیە، قەزاى پشدەر، وە سەرجەم ناحیەکانیان)
3. سەرجەم زانیارییەکانت بە زمانی کوردی تۆمار بکە.
4. پاش وردبینیکردن بۆ فۆڕمەکان، دەرکەوت بە هەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پووچەڵ دەکرێتەوە.
5. تەنیا یەك جار هەوڵی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە بدە، لە ئەگەری دووبارە پڕکردنەوەی فۆڕمەکەدا، فۆڕمەکەت پوچەل دەکرێتەوە.
6. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕ دەکاتەوە بە ئەسڵ عێڕاقی بێت.
7. پێویستە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە بە چ بڕوانامەیەک پێشکەشی بکات، دەبێت ساڵی دەرچوونی ئەو بڕوانامەیە بنووسێت.
8. بۆ هەر خێزانێک یەک کەس دەتوانێت سوودمەند بێت لە دامەزراندن.
9. خوازیار دامەزراو نەببێت و مووچەی خانەنشینی و هیچ دامودەزگایەکى نەبێت
10. خوازیار قوتابی نەبێت لە هیچ ئاستێک.
11. پسپۆرییە داواکراوەکان بریتین لە:
- پزیشکی ڤێتەرنەری…بەکالۆریۆس (5) ساڵی: 14 کەس
- تەکنیکی / کارەبا…دبلۆم: 1 کەس
- جیۆگرافی…ماستەر: 1 کەس
- زانستی جیۆلۆجی…بەکالۆریۆس: 1 کەس
- رووپێو…دبلۆم: 5 کەس
- ژمێریاری…بەکالۆریۆس: 10 کەس
- ژمێریاری…دبلۆم: 4 کەس
- کارگێڕی…دبلۆم: 2 کەس
- کارگێڕی…بەکالۆریۆس: 6 کەس
- کشتوکاڵ/باخداری…بەکالۆریۆس: 4 کەس
- کشتوکاڵ/ بەروبوومی کێڵگەیی: 2 کەس
- کشتوکاڵ/ پاراستنی رووەک: 2 کەس
- کشتوکاڵ / پیشەسازی خۆراک: 1 کەس
- کشتوکاڵ/ خاک و ئاو: 1 کەس
- کشتوکاڵ/ دارستان: 2 کەس
- کشتوکاڵ/ سامانی ئاژەڵ: 1 کەس
- کۆمپیوتەر…دبلۆم: 6 کەس
- یاریدەدەری پزیشکی ڤێتەرنەری…دبلۆم: 7 کەس
- یاسا… بەکالۆریۆس: 8 کەس
- ئامادەیی پیشەیی…ئامادەیی: 1 کەس
- ئامار…بەکالۆریۆس: 1 کەس
- ئامار…دبلۆم: 2 کەس
- ئەندازیاری IT…بەکالۆریۆس: 2 کەس
- ئەندازیاری/ تەلارسازی…بەکالۆریۆس: 1 کەس
- ئەندازیاری/ رووپێوان…بەکالۆریۆس: 3 کەس
- ئەندازیاری/ سەرچاوەکانی ئاو…ماستەر: 2 کەس
- ئەندازیاری/ سەرچاوەکانی ئاو…بەکالۆریۆس: 2 کەس
- ئەندازیاری/ شارستانی…بەکالۆریۆس: 1 کەس
- ئەندازیاری/ کارەبا…بەکالۆریۆس: 1 کەس
- ئەندازیاری/ میکانیک…بەکالۆریۆس: 2 کەس
12. پێوەرەکانی هەڵسەنگاندن بریتین لەمانەی خوارەوە
- نمرەی دەرچوون
- ئەزموون
- ساڵی دەرچوون
- زانینی زمانی تر
- لێهاتوویی لە پسپۆرییەکەت
- کەسوکاری شەهید (پلە یەک)
- شوێنی نیشتەجێ
- کاری خۆبەخشی لە یەکێک لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرەوە
- شارەزایی لە بەرنامەکانی کۆمپیوتەر تایبەت بە پسپۆرییەکەت
- باری خێزانی (خێزاندار یان سەڵت)
ئیدارهی سهربهخۆی ڕاپهڕین ڕاشیگهیاند كه ئهمهی خوارهوه لینکی ناو تۆمارکردنهكهیه كه تا رۆژی یهكشهمی داهاتوو ڕیكهوتی 17/12/2023 كاتژمێر 22:00ی شهو كراوه دهبێت:
https://forms.gle/s8FZHbi8GVADFJpNA
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.