Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 03:53

به‌ فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی چوار ناحیه‌ی نوێ له‌ پارێزگه‌ی هه‌ولێر هێنرانه‌ كایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

لە چوارچێوەی گرینگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە فراوانکردنی ناوچە ئیدارییەکان و هێنانەکایەی ناحیەی تازە لە سنووری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە مەبەستی کارئاسانی بۆ هاووڵاتییان، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چوار ناحیەی تازە لە سنووری پارێزگه‌ی هەولێر هێنرانە کایەوە کە بریتین لە:-

1- هێنانە کایەی ناحیەی کۆڕێ و لکاندنی بە قەزای پیرمام.

2- هێنانە کایەی ناحیەی بەستۆڕە و لکاندنی بە قەزای پیرمام.

3- هێنانە کایەی ناحیەی بناری سەفین و لکاندنی بە قەزای پیرمام.

4- هێنانە کایەی ناحیەی بێستانە کە ناوەندەکەی گوندی بێستانە دەبێت و ترازاندنی بە قەزای دەشتی هەولێر.

هەر لە چوارچێوەی ئەم فەرمانەدا ژمارەیەک ناحیە و گوندیش سنووری ئیداری نوێیان بۆ دیاری کراوە کە پێشتر لە سنووری قەزا و ناحیەی دیکە بوون بەم شێوەیەی خوارەوە:-

1- ترازاندنی ناحیەی دارەشەکران و بە تەواوی گوندەکانییەوە لە سنووری قەزای خەبات و لکاندنیان بە قەزای پیرمام.

2- ترازاندنی گوندەکانی (شیوەپیران، ڕەسول بچکۆل) لە ناحیەی شۆڕش سەر بە قەزای کۆیە و لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە.

3- ترازاندنی گوندەکانی (کانی بزرە، ڕولکە، هەیتە کوژە، شاقازی، حەسەن موتریب، سۆفی برایم، پونگینە، میرەکانی خدر، چالەگردەرە، ئازیانە، قەشقە، خوڕخوڕ، دووشیوان، پەلکانە لە قەزای قوشتەپە، لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە لە قەزای دەشتی هەولێر.

4- ترازاندنی گوندەکانی (بێستانەی گەورە، سەرمەزرا، بێستانەی بچوک، ئۆمەرە سۆر) لە قەزای دەشتی هەولێر، لکاندنیان بە ناحیەی بێستانە لە قەزای دەشتی هەولێر.

فەرمانەکەش لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێ کردنەوە کە بریتییە لە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕێکەوتی 14ی 12ی 2023.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.