به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر كه‌سێك كه كاری ڤاینه‌ری ده‌كات، لەسەر هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و خۆنمایشکردنی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆی كاتی ته‌قه‌كردن، ده‌ستگیر كرد.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: لە درێژەی هەڵمەتی ڕووبەڕووبوونەوەی قەدەغەکردنی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و بڵاوکردنەوی وێنە و گرتە ڤیدیۆی کاتی تەقەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبار (م، ح ، ع) کە کاری ڤاینەری دەکات لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
ڕاشیگه‌یاند: تۆمه‌تباره‌كه بە تۆمەتی هەڵگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و خۆنمایشکردن بەچەک و بڵاو کردنەوەی گرتەی ڤیدۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان كە کارێکی قەدەغەيه، ده‌ستگیر كرا.
ئاسایشی هه‌ولێر دووپاتی كرده‌وه كه هەر کەسێک چەکی بێ مۆڵەتی لابێت یان گرتە ڤیدۆی چەک و کاتی تەقەکردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بکاتەوە، بە بڕياری دادگه لەلايەن هێزەکانیانەوە دەستگیر دەکرێت.
هه‌روه‌ها دەستخۆشی لە هاووڵاتییانی شاری هەولێر و دەوروبەریشی كرد کە هەمیشە پاڵپشت و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان بوون لە پێدانی زانیاری‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.