Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 22:03

دوو تۆمەتبار به‌تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێلێك ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك‌ و بەبڕیاری  دادوەر، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێلی سەر بەبەشی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیركردو دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا.
ئه‌مرۆ چوارشه‌م 13ی12ی2023، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای‌ ئەوەی‌ هاوڵاتییەك سكاڵای‌ تۆماركرد كە ئوتۆمبێلەكەی‌ لێ دزراوە، پاش وەرگرتنی بڕیاری  دادوەرو گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێت، لەكاتی دەستگیركردنیاندا دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەكەدا.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، تۆمەتباران (ح، ر، ح  لەدایكبووی 1980 - ح، م، ج لەدایكبووی‌ 2001) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 444 ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.