بانكی ناوەندی عێراق بڵاویكردۆتەوە كە مامەڵە بازرگانییەكانی نێوان عێراق و ئیمارات بە درهەم دەكرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە، بانكی ناوەندی رایگەیاند، عەلی موحسین عەلاق ،پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لەگەڵ هەنا روستمانی،سەرۆكی گرووپی بانكی ئەبوزەبی یەكەمـی ئیماراتی رێككەوتن و رێوشوێنەكانی حەواڵەو پارەداركردن و بازرگانی و هاوردەكردن لە نێوان هەردوو وڵاتدا بە درهەمی ئیماراتی دەكرێت.
هەروەها بانكەكە ئاماژەی بەوەشداوە كە لە ئەمڕۆ چوارشەممەوە سەرجەم مامەڵەكانی حەواڵە و بازرگانی لەگەڵ ئیمارات بە درهەم دەكرێن و لە قۆناغی یەكەمیشدا پێنج بانكی عێراقی بەشدارن و دواتر ژمارەی بانكەكان زیاد دەكرێت.
شایانی باسە بانكی ئەبوزەبی یەكەم (FAB) یەكێكە لە گەورەترین و بەهێزترین دامەزراوە داراییەكان لەسەر ئاستی جیهان و كۆی سەرمایەكەی نزیكەی 300 ملیار دۆلاری ئەمریكییە.
عێراق و ئیمارات لەبری دۆلار مامەڵە بازرگانییەكانیان بە درهەم دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.