لەبارەی ئامادەكارییە ئەمنییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم، عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حكومەتی هەرێم و ئەندامی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبارەی چۆنییەتی پاراستنی پرۆسەی دەنگدان لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بنكەكانی دەنگدان لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: سەرجەم ئامادەكارییە ئەمنییەكان تەواو بوونە و 84 بنكەی دەنگدان كە لە چوارچێوەی ماددەی سەد و چل دان، جیا لە بوونی 57 بنكەی دیكەی دەنگدان لە هەر سێ پارێزگاكانی هەولێر، دهۆك، سلێمانی و گەرمیان.
عەبدولخالق تەڵعەت ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پرۆسەی دەنگدان لە كەمپی ئاوارەكان لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان ئامادەكاری باشی بۆ كراوە.
راشیگەیاند: دەنگدەران دڵنیا دەكەمەوە كە لە بازگەكان هیچ كێشەیەكیان بۆ دروست نابێت و لە رۆژی هەڵبژاردن بازگەكان كراوەبن.
عەبدولخالق تەڵعەت: 57 بنكەی دەنگدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان لە هەرێم هەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.