ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی پەروەردەی عێراق رایگەیاند: ژمارەی قوتابخانەكان لە عێراق نزیكەی 27 هەزار ئیدارەی قوتابخانەیە، لەكاتێكدا ژمارەی بینایەی قوتابخانە بەردەستەكان تەنها 16 هەزارە.
كەریم سەید، وتەبێژی وەزارەتەكە ڕایگەیاند، وەزارەت كاردەكات بۆ چارەسەركردنی كێشەی كەمی بینایەی قوتابخانەكان بەمەبەستی نەهێشتنی دوو شەفتی و سێ شەفتی قوتابخانەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد “نزیكەی 27 هەزار ئیدارەی قوتابخانە هەیە كە بەسەر 16 هەزار بینایەدا دابەشكراون .
دووپاتیشی كردەوە كە كارەكانی دروستكردنی قوتابخانەی نوێ بەردەوامەو هەندێكیان تەواو بوون و خراونەتە خزمەتەوە و هەندێكی دیكەشیان هێشتا لە قۆناغی دروستكردندان، جگە لە نۆژەنكردنەوەی ئەوانەی كە پێویستیان بە نۆژەنكردنەوە یان چاككردنەوە هەیە.
ئەمەش بەو مانایەیە كە نزیكەی 40%ی قوتابخانەكانی عێراق بینایەی تایبەت بە خۆیان نییە.
لە 40% قوتابخانەكانی عێراق بینایەی تایبەت بە خۆیان نییە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.