Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:59

نرخی گه‌شتی فڕۆكه‌ بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت 50% كه‌م ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌‌ به‌ بڕیارێك نرخی پلیتی فڕۆكه‌یان بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت بۆ 50% كه‌مكردۆته‌وه‌.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌ته‌كه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌: له‌سه‌ر فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بڕیاردرا كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت له‌ كاتی گه‌شتی ئاسمانیدا ته‌نیا 50% نرخی پلیتی فڕۆكه‌ بده‌ن و ئه‌م داشكانه‌ش دووجار له‌ ماوه‌ی ساڵێكدا ده‌یانگرێته‌وه‌‌.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: بڕیاریشدرا له‌ سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كان ڕێگه‌ و ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت و كورسی دانیشتنی تایبه‌ت بۆ كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی‌ تایبه‌ت ته‌رخان بكرێت و هه‌روه‌ها له‌ كاتی ئه‌نجامدانی گه‌شتكردنیشدا له‌نێو فڕۆكه‌ هه‌موو ئاسانكارییه‌كیان پێشكه‌ش بكرێت.

به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕێژه‌ی 15%ی هاووڵاتییانی عێراق كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 6 ملیۆن كه‌س كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن یاخود له‌نێو ماڵه‌كانیان كه‌مئه‌ندام و خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت هه‌یه‌ و به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.