Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 19:48

تا ئێستا 68%ی خێزانه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌وتیان وه‌رگرتووه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌ تا ئێستا نه‌وتی سپی ماڵانیان به‌سه‌ر 68%ی خێزانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردووه‌.

وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتییه‌كان‌ ڕایگه‌یاند: تا ئێستا بڕی زیاتر لە 175 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیان دابەشکراوه‌ و دابه‌شكردنه‌كه‌ش به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ بووه‌:-

-  هەولێر: نزیکەی 71 ملیۆن لیتر

-  سلێمانی: نزیکەی 66 ملیۆن لیتر

-  دهۆک: زیاتر لە 38 ملیۆن لیتر

وه‌زاره‌ته‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا نزیکەی 877 هەزار خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی سوودمەند بوونە كه‌ دەکاتە زیاتر (68%)ی کۆی ژمارەی خێزانەکانی هەرێم به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌:-

هەولێر: زیاتر 73%

سلێمانی: زیاتر لە 68%

دهۆک: زیاتر لە 62%

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.