به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆشدارییه‌كی توندی دایه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بردنی خه‌ڵك بۆ وڵاتی سعوودییه و ئه‌نجامدانی عومڕه ده‌كه‌ن هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌شی كه له‌ژێر ناوی مامۆستایانی ئایینی خه‌ڵك ده‌به‌نه عومڕه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مۆڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی عومڕهكارانیان نییه و رۆژانه له تۆره كۆمه‌ڵاتییه‌كان بانگه‌شه‌ی بردنی خه‌ڵك ده‌كه‌ن بۆ سعوودیه، به‌زووترین كات واز له‌و كاره بهێنن به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی توندی یاسایی ده‌كرێنه‌وه له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وام بوونیان له‌سه‌ر ئه‌و كاره نا یاساییه‌ی كه ده‌یكه‌ن.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌رچی پێشتریش به‌ڵێنامه به به‌شێك له‌و كه‌سانه پڕكراوه‌ته‌وه كه ئه‌و كاره‌یان ده‌كرد، به‌ڵام له‌مڕۆوه هه‌ر كه‌سێك به بێ هه‌بوونی مۆڵه‌تی كۆمپانیای حه‌ج و عومڕه هه‌ڵبستێت به گواستنه‌وه‌ی عومڕهكاران راسته‌وخۆ له دادگه داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی ئاگادار كرده‌وه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ كه‌سانێك سه‌فه‌ری عومڕه نه‌كه‌ن ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیان نه‌بێت و به پێچه‌وانه‌وه له كاتی تووشبوونیان به هه‌ر كێشه و گرفتێك به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به‌رپرسیار نابێت و خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌ش ئاگادار ده‌كرێنه‌وه كه له‌ژێر ناوی مامۆستایانی ئایینی هه‌ڵده‌ستن به گواستنه‌وه‌ی عومڕهكاران، لێره به‌دواوه نابێت ناوی مامۆستایانی ئایینی بۆ هیچ مه‌به‌ستێكی بازرگانی و بردنی خه‌ڵك بۆ عومڕه به‌كار بهێنن به پێچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.
له كۆتاییدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هۆشداری توند ده‌داته هه‌موو ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه مۆڵه‌تی فه‌رمییان هه‌یه، نابێت به هیچ شێوه‌یه‌ك عومڕه‌كار له سعوودیه گه‌شتی (طائف و سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی جه‌دده)ـیان پێ بكه‌ن و بانگه‌شه‌ی بۆ بكه‌ن به پێچه‌وانه‌ی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی و كارگێرییان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.