Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:37

كەشناسی: بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە...
ئەمڕۆ سێ شەممە 2023-12-12 
كەش/ ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ بارینی نمە باران لەدهۆك و ناوچە شاخاویەكان, لەكاتەكانی شەودا نمە باران درێژ دەبێتەوە بۆ سەنتەری شارەكان و ناوچە جیاجیاكانی هەرێم. 
خێرای با / لە سەرخۆ-مامناوەند (5 – 20 ) كم /ك دەبێت . 
ئاراستەی با / باكووری خۆرهەڵات دەبێت.
پلەكانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ . 
مەودای بینین/ لە نێوان (8 – 10 ) كم دەبێت. 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 2023-12-13
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت, لەگەڵ بارینی باران لەسەرجەم ناوچەكانی هەرێم, لەكاتەكانی ئێوارەدا كاریگەری باران بارین زیاد دەكات بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەكانی دهۆك و پارێزگای سلێمانی و ناوچە شاخاوییەكانی لەگەڵ بەشێك لەناوچەكانی گەرمیان, هەروەها بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەكان و سنوورییەكان 
خێرای با / مام ناوەند (10 – 20 ) كم /ك دەبێت. 
ئاراستەی با / لەگۆراندایە .
مەودای بینین/ لە نێوان (7 – 8 ) كم دەبێت لەكاتی باران بارین (5 - 7) كم دەبێت لەهەندێ ناوچە.
پلەكانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە (2-3) پلە بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ . 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 16 پلەی سیلیزی
دهۆك : 16 پلەی سیلیزی
كەركووك : 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 14 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
حاج ئۆمەران: 7 پلەی سیلیزی
سۆران : 11 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی 2023-12-12


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.