Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:48

حوسییەكان كەشتییەكی نەوتهەڵگری نەرویجی دەكەنە ئامانج

کوردستان TV
100%

فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا (سێنتكۆم) ڕایگەیاند:مووشەكێك لەلایەن حوسییەكانەوە ئاراستەی كەشتییەكی نەوتهەڵگری نەرویجی لە كاتی بەڕێكەوتنی لە دەریای یەمەندا كراوە .
ئاماژەی بەوەدا كە هیچ هەواڵێكی دەستبەجێ لەبارەی زیانەكانی گیانی لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا نەبووە.
سێنتكۆم لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس دەڵێت: كەشتییە نەوت هەڵگرەكەی" ستریندا" بە مووشەكێك كە لە یەمەنەوە لە ناوچەیەكی كۆنترۆڵكراوی حوسییەكانەوە هەڵدرابوو، كراوەتە ئامانج و بووەتە هۆی ئاگركەوتنەوە لەناو كەشتییەكەدا.
حوسییەكان ڕۆژی شەممە بڵاویان كردەوە كە هەموو ئەو كەشتییانە دەكەنە ئامانج كە بەرەو ئیسرائیل دەڕۆن بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەو كەشتییانە سەر بە چ وڵاتێكن.
ئەوەش روون نەبووەتەوە كە ئایا كەشتیی ستریندا هیچ پەیوەندییەكی بە ئیسرائیلەوە هەیە یان بەرەو بەندەری ئیسرائیل رۆیشتووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.