Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 15:47

له‌ ژاپۆن به‌یه‌كجار 4 وه‌زیر و 11 په‌رله‌مانتار و به‌رپرس له‌ پۆسته‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن بڕیاریداوه‌ چوار وه‌زیر و 11 په‌له‌مانتار و به‌رپرسی وه‌زاره‌ته‌كان له‌ پۆسته‌كانیان دوور بخاته‌وه‌‌ به‌هۆی تێوه‌گلانیان به‌ گه‌نده‌ڵییه‌وه‌.

ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ فومیۆ كیشیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن له‌ پۆسته‌كانیان دووریان ده‌خاته‌وه‌ بریتین له‌ ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری بازرگانی و وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری كشتوكاڵ و چه‌ند په‌رله‌مانتار و به‌رپرسێك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانن.

ئه‌و 15 به‌رپرسه‌ی بڕیاره‌ له‌ پۆسته‌كانیان دوور بخرێنه‌وه،‌ سه‌رجه‌میان ئه‌ندامی‌ (حزبی دیموكراتی ئازاد) حزبی ده‌سه‌ڵاتداری ژاپۆنن كه‌ تۆمه‌تبارن به‌ گه‌نده‌ڵی و شاردنه‌وه‌ی بڕی 100 ملیۆن یه‌ن (690 هه‌زار دۆلار) له‌ ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوودا.

بڕیاره‌ فۆمیۆ كیشیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن دووسبه‌ی چوارشه‌م له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ته‌واوی ڕێكاره‌ نوێیه‌كانی حكوومه‌ته‌كه‌ی به‌هۆی ئه‌م ئابڕووچوون و ئاشكرابوونی گه‌نده‌ڵییه‌وه ئاشكرا بكات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.