شاندێکی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سەردانی مەکتەبی پارتی دیموكراتی كوردستان لە قاهیرەی پایته‌ختی وڵاتی میسڕ ده‌كه‌ن و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له هاوكاریكردنی قوتابییانی كوردی په‌یمانگه‌ی ئه‌زهه‌ڕ له وڵاتی میسڕ كرده‌وه.
شانده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف پێكهاتبوون لە مامۆستایان رەعد نووری تۆفیق بەڕێوەبەری مزگەوتەکان و پشکنین لە دیوانی وەزارەت، بەختیار حه‌مە ساڵح بەرێوەبەری پەیمانگه‌ی ئەزهەر لە هەولێر و هێمن بارام ڕەزا بەرێوەبەری ژمێریاری و کاروباری ئایینی له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف.
شاندەکە لەلایەن شێرکۆ حەبیب بەرپرسی مەکتەبی پارتی بە گەرمی بەخێرهاتنی کردن و خۆشحاڵی دەربڕی بۆ ئەو سەردانە، و باسی لە ئیش و کار و چالاکییەکانی مەکتەبی پارتی کرد لە وڵاتی میسڕ، هەروەها دووپاتی هاوکاریکردنی قوتابییانی ئەزهەریان کرد لە قاهیرە بەپێی توانا، بەرپرسی مەکتەبی پارتی کارەکانی وەزارەتی ئەوقاف و پەیمانگه‌ی ئەزهەری هەولێری بەرز نرخاند.
شاندی مێوان خۆشحاڵیان دەربڕی بۆ ئەو سەردان و پێشوازییە گەرمە، کورتەیەکیان لە کاروچالاکییەكان باس کرد.
هەروەها محەمەد یه‌حیا نوێنەری قوتابییانی کورد لە زانکۆی ئەزهەر و دکتۆر مه‌حموود زاید مامۆستای مێژووی هاوچەرخ له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئامادەبوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.