Erbil 11°C شەممە 11 کانوونی دووەم 16:07

مه‌سرور بارزانی: یه‌كێتی ئافره‌تان قوتابخانەیەك بووە بۆ پێگەیاندنی چەندان ئافرەتی بەتوانا و سەركردە

کوردستان TV
100%


 مه‌سرور بارزانی،جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، 71 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆز ده‌كات.
له‌ په‌یامه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكدا هاتووه‌،لە ( 71 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستاندا، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
مه‌سرور بارزانی راشیده‌گه‌ێنێت، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ڕۆڵێکی گرنگ و دیاری لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا گێڕاوە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستاندا هاتووه‌،لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی خۆمان بە پاراستنی مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و بەهێزکردنی ڕۆڵ و پێگەی ئافرەتان لە بەڕێوەبردن و پەرەپێدانی تواناکانیان دووپات دەکەینەوە، ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پیرۆز بێت،سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و گشت شەهیدانی کوردستان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.