Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 13:56

جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی (كۆڤید 19) له‌ به‌ریتانیا به‌ناوی (Norovirus) بڵاوبووه‌ته‌وه‌ و پزیشكان هۆشداری ده‌ده‌ن كه‌ ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆی دووباره‌بوونه‌وه‌ی قه‌یرانی ساڵی 2020.

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌دان هاووڵاتی له‌ به‌ریتانیا له‌ ئه‌نجامی تووشبوونیان به‌ ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ی كۆڕۆنا له‌ نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێنراون، ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی ناچار بوونه‌ هه‌نگاوی كرده‌یی بنێن بۆ ڕێگریكردن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ڤایرۆسه‌كه‌.

رۆژنامه‌ی (ده‌یلی مه‌یل)ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه‌: ئێستا له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی به‌ریتانیا سه‌ردانیكردنی نه‌خۆش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ كراوه‌ به‌هۆی زۆری تووشبوون به‌ ڤایرۆسی نۆرۆ ڤایرۆس، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا له‌وه‌ ده‌ترسن هاوشێوه‌ی ساڵانی ڕابردوو تووشی قه‌یرانێكی تر ببنه‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ ده‌سته‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی له‌ به‌ریتانیا (NHS) له‌ وه‌سفی ڤایرۆسی (Norovirus) ده‌ڵێت كه‌ به‌شێك له‌ نیشانه‌كانی هاوشێوه‌ی په‌تای وه‌رزی زستانه‌ن كه‌ ڕشانه‌وه‌ و هه‌ڵاوسانی گه‌ده‌ و بۆڕی هه‌ناسه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ئازاره‌كانی جه‌سته‌ و پشت و تا و له‌رز.

به‌رپرسانی ته‌ندروستی له‌ به‌ریتانیا له‌وه‌ ده‌ترسن بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌ نوێیه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ زۆر بێت قه‌یرانی ساڵی 2020 دووباره‌ بێته‌وه‌ و ببێته‌ هۆكاری په‌ككه‌وتنی كه‌رتی ته‌ندروستی و ئابووری و په‌روه‌رده‌ له‌ وڵاته‌كه‌دا.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.