به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشوو ده‌بێت، به‌ڵام بۆ فه‌رمانگه‌كانی تری حكوومه‌ت ته‌نیا دوو رۆژ پشوو ده‌بێت.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێشوازی له عومه‌ر ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و شاندێكی یاوه‌ری كردووه.
ڕاشیگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوایین ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كان كراوه كه بڕیاره رۆژی 18ی ئه‌م مانگه له پارێزگه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق (جگه له هه‌رێمی كوردستان) به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كه وه‌ك مافێكی ده‌ستووری، به‌وپه‌ڕی پاكی و شه‌فافییه‌ت و سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌بچێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌ربڕینی ڕاسته‌قینه‌ی ئیراده‌ی گه‌لی عێراق بێت.
سه‌باره‌ت به پشووه‌كانیش نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "بڕیاردرا له قوتابخانه و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له سه‌رجه‌م پارێزگه‌كان بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشوو بێت و پشووه‌كه‌ش له رۆژی سێشه‌می داهاتوو ڕێكه‌وتی 12/12/2023 ده‌ست پێ بكات، تا له‌و ماوه‌یه‌دا باڵه‌خانه‌ی قوتابخانه‌كان ڕاده‌ستی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت.
جه‌ختیش له‌وه كرایه‌وه كه له داموده‌زگاكانی تری حكوومه‌ت ته‌نیا رۆژانی 18 و 19ی ئه‌م مانگه كراوه‌ته پشوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.