Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:35

له‌ قوتابخانه‌كانی عێراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشوو ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ڕایگه‌یاند كه‌ له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌كان له‌ پارێزگه‌كانی عێراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشوو ده‌بێت و پشووه‌كه‌ش له‌ دووسبه‌ی سێشه‌ممه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه‌: له‌ سه‌رجه‌ر‌م قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌ پارێزگه‌كانی عێراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشوو ده‌بێت به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ پشووه‌كه‌ له‌ رۆژی سێشه‌می داهاتوو ڕێكه‌وتی 12/12/2023 ده‌كه‌وێته‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ تاكو رۆژی سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 19/12/2023.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ له‌ دووسبه‌ی سێشه‌ممه‌وه‌ تاكو سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 19/12/2023 پشوو ‌بێت له‌م پارێزگه‌یانه‌ی كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراقیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.