Erbil 14°C شەممە 11 کانوونی دووەم 13:05

له‌ عێراق بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك پشوو ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند، له‌ رۆژی سێشه‌می داهاتووه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ له‌و پارێزگه‌یانه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراقیان تێدا ئه‌نجام ده‌درێت، پشوو ده‌بێت.

كۆمیسیۆن له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ له‌ رۆژی سێشه‌م ڕێكه‌وتی 12/12/2023 تاكو سێشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 19/12/2023 پشووی ‌بێت له‌ پارێزگه‌كانی عێراق.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ پێشتر ئیبراهیم ئه‌لنامس وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی عێراق ڕایگه‌یاندبوو كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ پشوویان داوه‌ته‌ كاندیدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگه‌كانی عێراق.

ڕاشیگه‌یاندبوو كه‌ پشووه‌كه‌ له‌ سبه‌ی دووشه‌م ڕێكه‌وتی 11/12/2023 ده‌ست پێ ده‌كات تا رۆژی دووشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 18/12/2023.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.