Erbil 8°C دووشەممە 30 کانونی یەکەم 20:36

یەكەمین فیستیڤاڵی ڕۆشنبیری لە ژێر دروشمی "داهێنەری سریانی و درەوشانەوەی بێ سنوور" كۆتایی بە كارەكانی هێنا

کوردستان TV
100%

ڕۆژی هەینی 8ی كانوونی دووەمی 2023، چالاكییەكانی یەكەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری بۆ داهێنەرانی گەلەكەمان لە تاراوگە ، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، و بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی سریانی لە بەیروتی پایتەختی لوبنان، لە ژێر دروشمی "داهێنەری سریانی و درەوشانەوەی بێ سنور"، لە هۆڵی مار یعقوب ئەلساروجی لە ناوچەی سەبتییە لە بەیروت، كۆتایی بە كارەكانی خۆی هێنا.
فێستیڤاڵەكە بە وتاری كۆمەڵەی سریانی دەستیپێكرد، كە لەلایەن سەرۆكی كۆمەڵە ، حەبیب ئەفرام خوێندرایەوە، و  تێیدا گوتی: “ ئێمە یەك خوێنین، یەك گەلین، نازناومان دەربڕە لە ئازادی و یەكسانی و هاوڵاتیبوون، وێڕای  هەموو ئەو سەختیانەی كە دێتە پێشمان، بەڵام پەیمانی ئێمە هەر مانەوەیە  لە خاكی خۆمان".
دواتر ، كلدۆ ڕەمزی ئۆغنا بەڕێوبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سریانی،  وتارێكی پێشكەش بە ئامادەبوون كرد و باسی لەوەكرد كە  “دەرگاكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی واڵان و ئەوان ئامادەییان تێیدایە لە  هاوكاری و پاڵپشتیكردنی هەر دامودەزگایەكی تری  پەیوەست بە  بزاڤ و چالاكی جڤاكی و ڕۆشنبیری گەلەكەمان. 
لە كۆتایدا فێستیڤاڵدا و لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتی،  خەڵات و ڕێزلێنان بەخشرایە  بەشداربووان و لیژنەی ئامادەكاری و ڕێكخەرانی ڤێستیڤاڵ .

کولتوور و هونه‌ر هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.