Erbil 19°C شەممە 21 ئەیلوول 07:32

قیرتاوكردنی بەشێك لەشەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكەكانی سەنتەری قەزای مەخمور دەستیپێكرد

کوردستان TV
100%

دوای ئەنجامدانی كۆبوونەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لقی 23ی قەرەچووغی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی یەكە ئیدارییەكانی سنووری قەزای مەخمور و گوێگرتن لەداواكاری و داخوازییەكانی خەڵكی مەخمور،زیرەك حەسەن، بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی قەزای مەخمور قیرتاوكردنی بەشێك لە شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكەكانی سەنتەری قەزای مەخمور دەستی پێكردووەو پڕۆژەكە بەردەوام بێت بۆ خزمەتكردنی زیاتری ناوچەكە.
هەواڵ/ كارزان كاكل
فۆتۆ/ نیاز قارەمان

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.