Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 09:42

زاخۆ نازناوی خولی باسكه‌ی لاوانی كوردستانی به‌ده‌ست هێنا

کوردستان TV
100%


له‌ ژێر چاودێری لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رپه‌رشتی یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 9ی12ی2023، دوای چوار رۆژ له‌ به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی خولی باسكه‌ی لاوانی كوردستان كه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانی دهۆك، زاخۆ، ته‌ناهی، سابیس، سێمێڵ به‌شداربوون، دهۆك و زاخۆ یاری كۆتایی خوله‌كه‌یان ئه‌نجامدا، یارییه‌كه‌ش  له‌ به‌رژه‌وه‌ندی زاخۆ به‌ كۆتا هات به‌ ئه‌نجامی 67 خاڵ له‌ به‌رامبه‌ر 52 خاڵ بۆ دهۆك.
به‌م ئه‌نجامه‌ش زاخۆ نازناوی خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و دهۆكیش پله‌ی دووه‌م و سابیسیش پله‌ی سێیه‌م.
له‌ كۆتایشدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك و به‌رپرسان له‌ یه‌كێتی ناوه‌ندی باسكه‌ی كوردستان خه‌ڵات و جامی به‌سه‌ر پاڵه‌وانان دابه‌شكرا.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستانیش پیرۆزبایی خۆی له‌ پاڵه‌وانانی خوله‌كه‌ ده‌كات و هیوای هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازێت، سوپاسی یانه‌كانی به‌شداربووی خوله‌كه‌ش ده‌كات. 
كاروچالاكییه‌كانی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان، به‌ پشتگیری كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.


 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.