ده‌ستگیركردنی 2 كه‌س به‌هۆی فێڵ كردن له غازی ماڵان له هه‌ولێر راگه‌یاندرا.
قائیمقامییه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی12ی2023، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی شارەوانی لە قایمقامیەت، دوای بەدواداچوونێکی ووردو سکاڵای چەند هاووڵاتییەك ، هەڵسان بەدەستگیر کردنی (2) دوو کەس کە هەڵسابوون بەفێڵ کردن لەهاووڵاتیان و فرۆشتنی غازی کێشی کەمتر لەکێشی ئاسایی خۆی فرۆشتنی بەنرخی حکومی.
راشیدهگهیهنن، دوای دەستگیر کردنیان، پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخراو ڕەوانەی دادگا کران بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان .
2 كه‌س به‌هۆی فێڵ كردن له غازی ماڵان له هه‌ولێر ده‌ستگیركران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.