Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 17:01

پارتی لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک پێشەنگ دەبێت

کوردستان TV
100%


ئەندامێکی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک_ گەرمیان  رایده‌گه‌ێنێـ: پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھەموو ھەڵبژاردنەکان پێشەنگ بووە و لەم ھەڵبژاردنەش لە کەرکووک پێشەنگ دەبێت، چونکە پارتی ھیچ کات سازشی لەسەر مافەکانی گەلی کورد نەکردووە و ھەمیشە لەگەڵ پێکەوەژیان و یەکتر قبوڵکردن بووە.

عەبدولڕەحمان دەلۆ، ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان کەرکووک_ گەرمیان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: ئەم جۆش و خرۆشەی بۆ لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ھەیە لەلایەن خەڵکی بەشەرەفی کەرکووک ڕەنگدانەوەی ئیجابی ھەیە و پارتیمان بەو پەیامەی ھەیەتی بۆ پێکەوەژیان لە کەرکووک کورسی باش بەدەست دێنێت و سەرکەوتنێکی باش تۆمار دەکات.

عەبدولڕەحمان دەلۆ  راشیده‌گه‌ێنێت: خەڵک سەیری ڕابردووی پارتی دەکات، ھەمیشە بەرگری لە مافی خەڵک کردووە و داکۆکییان لێ دەکات، چونکە لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلول بارزانی نەمر شۆڕشێکی کردە قوربانی کەرکووک، بۆیە کەرکووکییەکان خۆیان بە قەرزاری پارتیمان دەزانن، چونکە پارتی ھیچ کات مساوەمەی لەسەر کوردستانیبوون و مافی خەڵکی کەرکووک نەکردووە.

دەلۆ باسی لەوەش کردووه‌: ھەندێک لایەن بەھۆی بەھێزی پارتی و لیستی پارتی لە کەرکووک وای کردووە قەڵس بن بە گەڕانەوەی پارتی و ئەو جۆش و خرۆشەی خەڵک کە بەردەوام ڕوویان لە پارتییە وای کردووە لایەنەکانی دیکە پێی دڵگرانبن، لەبەر ئەوەی پارتی ھەمیشە پێشەنگ بووە لە ھەڵبژاردنەکانی دیکە لەو ھەڵبژاردنەش ھەر وادەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.