پات ڕایدەر، سكرتێری ڕۆژنامەوانی پنتاگۆن رایگەیاند: لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمریكا لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق بەتەلەفۆن قسەی كردووەو باسیان لە پابەندبوونی حكومەتی عێراق بۆ پاراستنی كارمەندانی دیپلۆماسی و ڕاوێژكارانی هاوپەیمانان و ئاسانكارییەكان كردووە.
بەگوتەی ڕایدەر، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئۆستن ئیدانەی ئەو هێرشەی كردووە كە شەوی هەینی كراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا و ئەو زنجیرە هێرشانەی كراوەتە سەر هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا.
هەروەها ئۆستن پێشوازی لە لێدوانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كردووە ، كە ئیدانەی هێرشەكەی كردووە و بە كردەوەیەكی تیرۆری وەسفی كردووە كە ئاسایشی ناوخۆی عێراق دەخاتە مەترسییەوە.
ڕایدەر دەشڵێت: ئۆستین جەختیشی لەوە كردۆتەوە كە ئەمریكا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بكات و وەڵامی گڕووپە چەكدارەكان بداتەوە.
هەروەها ئۆستین ئاماژەی بەوەشداوە ، ئەو هێرشانەی كە لەلایەن میلیشیاكانی سەر بە ئێرانەوە دەستیان پێكردووە، سەروەری و سەقامگیری عێراق تێكدەدەن و سەلامەتی هاووڵاتیانی مەدەنی عێراقی دەخەنە مەترسییەوە، هەروەها ڕێگری لە هەڵمەتی شكستپێهێنانی داعش دەكات.
وەزیری بەرگری ئەمریكا بۆ سوودانی : مافی خۆمانە وەڵامی گڕووپە چەكدارەكان بدەینەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.