Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:42

سێ رۆژ ماتەمینی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران راگەیەنرا

کوردستان TV
100%

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی باڵەخانەیەك لە سۆران، سێ رۆژ ماتەمینی لە سنوورەكە راگەیاند.
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە راگەیەندراوێكدا پرسەنامەی ئاراستەی خانەوادەی قوربانیانی رووداوی ئاگركەوتنەوەكەی ئیدارەی سەربەخۆی  سۆران كرد و رایگەیاند، لە رۆژی شەممە 9/12/2023ـەوە سێ رۆژ ماتەمینی رادەگەیەنن.
ئاماژەی بەوەشدا، لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەمان پێكھێنا بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە و چاودێریكردنی دۆخی بریندارانی رووداوەكە.
‌شایانی باسە شەوی رابردوو دكتۆر كامەران شێروانی، بەڕێوەبەری تەندروستی سۆران تایبەت بە (كوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: لە ئەنجامی ئاگرەكەی شەوی هەینی كە لە باڵەخانەیەكی نیشتەجێبوون لە سۆران كەوتەوە، 15 كەس گیانیان لەدەستداوە و چەند كەسێكیش برینداربوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.