Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:40

سەرۆکی حکوومەت بەدواداچوون بۆ هۆکارەکانی کارەساتی ئاگرکەوتنەوەی سۆران دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمشەو هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدواداچوونی ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوەی باڵاخانەیەک لە سۆران، لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندیی بە هەڵگورد نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانەوە کرد.

سەرۆکی حکوومەت وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی قووڵی خۆی لەگەڵ بنەماڵە و کەسوکاری قوربانییان،  سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران و دامەزراوە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی ڕاسپارد کە هەرچی پێویستە بۆ هاوکاری و بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی ڕووداوەکە بکەن.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها ڕایسپاردن لێکۆڵینەوەی ورد و جیددی لەبارەی هۆکاری ڕوودانی ئەو کارەساتە بکەن، بەدواداچوونیش بۆ ڕێکارەکانی سەلامەتیی لە باڵاخانە و شوێنە گشتیی و تایبەتەکان بکرێت.

ئه‌مشه‌و هه‌ینی نزیكی كاتژمێر 8 ئاگر له‌ باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ شاری سۆران كه‌وته‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك مامۆستا و قوتابی زانكۆی سۆران و كرێكار و هاووڵاتی تێدابوو و به‌هۆیه‌وه‌ به‌شێكیان بوونه‌ قوربانی.

دكتۆر كامه‌ران شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سۆران تایبه‌ت به‌ (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئاگره‌كه‌ 14 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ 18 كه‌سی تریش به‌ برینداری گه‌یه‌نراونه‌ته‌‌ خۆشخانه‌ی ئاشتی له‌ سۆران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.