Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:31

به‌هۆی‌ ئاگره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی سۆران 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

کوردستان TV
100%

له‌ ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ شاری سۆران، 9 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریش بریندار بوون.

دكتۆر كامه‌ران شێروانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سۆران تایبه‌ت به‌ (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئاگره‌كه‌ پێش كاتژمێر 8ی ئه‌مشه‌و له‌ نهۆمی خواره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ له‌ سۆران كه‌وتۆته‌وه‌ و دواتریش ئاگره‌كه‌ بۆ نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ به‌رز بۆته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان 9 له‌ هاووڵاتییان له‌ ئه‌نجامی ئاگره‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 13ی تریش گه‌یه‌نراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: نهۆمه‌كانی سه‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ نیشته‌جێبوونه‌ و به‌شێك له‌ قوتابی و كرێكار و هاووڵاتی ئاساییش تێدا هه‌بووه‌.   

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتی تریش هێشتا له‌نێو باڵه‌خانه‌كه‌ ماون و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی خه‌ریكی ده‌رهێنانیانن.

لای خۆشییه‌وه‌ گوته‌بێژی به‌رگریی شارستانی سۆران ڕایگه‌یاند كه‌ ئێستا ئاگره‌كه‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكراوه‌ و خه‌ریكی ده‌رهێنانی قوربانییه‌كانن له‌نێو باڵه‌خانه‌كه‌دا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.