Erbil 18°C شەممە 21 ئەیلوول 03:37

له‌ داقووق چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا له‌ سنووری شارۆچكه‌ی داقووق، چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و به‌هۆیه‌وه‌ كوژراو و بریندار كه‌وتۆته‌وه‌.

په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له‌ كه‌ركووك پێی ڕاگه‌یاندین: كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش له‌ نزیك پردی عوسمانی له‌ شارۆچكه‌ی داقووق له‌ باشووری كه‌ركووك هێرشیان كرده‌ سه‌ر سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی.

ڕاشیگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌ هێرشه‌كه‌دا سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژراوه‌ و دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبیش به‌ سه‌ختی بریندار بوون.

كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.