رۆژنامه‌ی (رۆیته‌رز) له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی زانیاری نوێی له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری به‌غدا بڵاوكرده‌وه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 4:15 به چه‌ند مووشه‌كێك هێرشكرایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری به‌غدا.
رۆژنامه‌ی رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه: هێرشه‌كه‌ی ئه‌مجاره له‌ڕووی ژماره و وردی ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌كانه‌وه جیاواز بوو له‌گه‌ڵ هێرشه‌كانی چه‌ند جاری ڕابردوو.
بڵاویشی كرده‌وه: له هێرشه‌كه‌دا حه‌وت مووشه‌كی جۆری (مۆرته‌ر) كه‌وتوونه‌ته نێو سنووری باڵه‌خانه‌ی باڵیۆزخانه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا له شاری به‌غدا.
هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: هێرشه‌كه هیچ زیانێكی گیانی لێ نهكهوتبووهوه، هه‌روه‌ها زیانێكی كه‌می ماددیشی به‌ر باڵه‌خانه‌كه گه‌یاندبوو.
رۆژنامه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له‌ڕێگه‌ی به‌رپرسه سه‌ربازییه‌كه‌وه هۆشداریشی دا كه پێشبینی ده‌كرێ هێرشی تری مووشه‌كی بكرێته سه‌ر باڵیۆزخانه و ئه‌و شوێنانه‌ی كه سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی تێدایه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.