ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه درۆنه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر به‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان كه‌وتووه و جه‌ختیشی كرده‌وه كه حكوومه‌تی عێراق به به‌رپرسیار ده‌زانن له ڕاگرتنی هێرشی گرووپه له یاسا ده‌رچووه‌كان.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه: ئێوارەی ئه‌مڕۆ هەینی ڕێكه‌وتی 8-12-2023، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی هاووڵاتییانی لە شاری هەولێر کردە ئامانج.
ڕاشیگه‌یاند: هێرشەكه تەنیا زیانی ماددیی لێ کەوتەوە.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه وێڕای سەرکۆنەکردنی ئەم هێرشە لە دژی هاووڵاتییانی کوردستان، حکوومەتی فیدراڵی عێراق بە بەرپرسیار دەزانین لە ڕاگرتنی ئەم هەوڵانەی گرووپە لە یاسا دەرچووەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.