Erbil 22°C شەممە 21 ئەیلوول 00:32

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌باره‌ی درۆنه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی شاری هه‌ولێر بڵاو ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

دژه‌تیرۆری كوردستان زانیاری له‌باره‌ی هێرشه‌ درۆنییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ درۆنه‌كه‌ به‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كی مه‌ده‌نی كه‌وتووه‌.

دژه‌تیرۆری كوردستان ڕایگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی له‌ کاتژمێر 18:05 درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری هەولێر خۆی بە باڵەخانەیەکی مەدەنیدا کێشا.

ڕاشیگه‌یاند: خۆشبەختانە درۆنه‌كه‌ هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌ میدیاكان وایان بڵاوكردبووه‌وه‌ كه‌ درۆنه‌كه‌ ئاراسته‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر كراوه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ ئه‌حمه‌د هوشیار به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر هه‌واڵه‌كه‌ی به‌درۆ خسته‌وه‌ و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئەو دەنگەی بیستراوە لەنێو فڕۆکەخانە نەبووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.