Erbil 5°C شەممە 11 کانوونی دووەم 04:59

ئه‌م ئۆتۆمبێله‌ له‌ به‌غدا دزرا و له‌ سلێمانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد،‌ دوای ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێك له‌ شاری به‌غدا ده‌دزرێت، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاری سلێمانی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا و دزه‌كه‌ش ده‌ستگیركرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگه‌ی سلێمانی ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییەك سكاڵای تۆمار كرد كە لە شاری بەغدا ئۆتۆمبێلەکەی لێ دزراوە و گومان دەکات بەرەو شاری سلێمانی هێنابێتیان.

ڕاشیگه‌یاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر و گەیشتنە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئوتۆمبێل تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بكرێت، هه‌روه‌ها لە كاتی دەستگیركردنیدا دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلە دزراوەکە.

سه‌باره‌ت به‌ دزه‌كه‌، پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: تۆمەتباره‌كه‌ ناوی (ه. ن. ع) و لە دایكبووی 1981ـه‌، ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 ڕاگیراوە. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ دوای تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان، تۆمه‌تباره‌كه‌ ڕەوانەی شاری بەغدا دەکرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.